شه‌رڤانان
179 جار بینراوە 9/10/2019 09:42 PM

هه‌سه‌ده‌ یه‌كه‌م قوربانیی هێرشەکەی توركیای راگه‌یاند



سنور ميديا 

بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار هاوڵاتیی لێكه‌وته‌وه‌.

 

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی مشرافا-ی له‌ خۆرئاوای سه‌ری كانی كردوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ دوو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دوو گه‌نجه‌كه‌ خه‌ڵكی گوندی ته‌ل زیابن، هه‌ر له‌ بۆردومانه‌كه‌شدا دوو گه‌نجی دیكه‌ برینداربوون، هه‌ربه‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی كامپی مه‌بروكه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ كاركردن تیایدا وه‌ستاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ منداڵێك به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێكردوە و ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure