ساڵح موسلیم
302 جار بینراوە 9/10/2019 08:11 PM

ساڵح موسليم ئه‌و شوێنانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مريكا لێى كشاوته‌وه‌



سنور ميديا 

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی ته‌ڤده‌م بەبەشى کوردى دەنگى ئەمریکاى راگەیاندوە" خۆی توركیا ئه‌زمونی پێشتری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كان ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو هێرشی كرده‌ سه‌ر عه‌فرین ئه‌وه‌ی توركیا له‌ عه‌فرین كردی له‌ كوشتن و له‌ سێداره‌دان و "چه‌ته‌یی " ده‌ركردن و دزیكردن هیچ شتێكی " پیستر " نه‌ماوه‌ كه‌ توركیا له‌ "ئه‌رزی واقیعدا " به‌كردار كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا هات گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێرشی توركیا هه‌ڵكرد كه‌ ئه‌مه‌ به‌لای كورده‌كانی "ڕۆژئاواوه‌ " جێی قبوڵ نیه‌، بابه‌ته‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ ڕێ و گه‌ڕانه‌وه‌مان نیه‌ به‌ڵام توركیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه‌ كورد له‌ماڵ و شوێنی خۆی ده‌ربكات و خه‌ڵكی تر بهێنێته‌ جێگای، به‌ڵام كورد ڕاناكات و له‌وڵاتی خۆی ده‌رناچێت و له‌ به‌رخۆدانی خۆی به‌رده‌وامه‌ هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی دوژمن بشكێنن، به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كوردێك كه‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن دیاره‌ من به‌وانه‌ ناڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ماهه‌نگ و هاوسۆزن."

 

ساڵح موسلیم باسى لەوە کردوە، ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش ماوه‌ی چوارساڵه‌ لێره‌یه‌ و هاوكارییان ده‌كات و توانیشیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، بۆیه‌ روونیدەکاتەوە، به‌شێكی زۆری كورد به‌تایبه‌تی له‌ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌نێویاندا نایانه‌وێت زوو به‌زوو ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ توند و تۆڵه‌ی نێوانیان نه‌مێنێت و هاوكارییه‌كان ببڕن، به‌ڵكو به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانیان ده‌وێت.

 

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕاسته‌ ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنور كشاونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی داعش ماوه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌ و دێرزور و ڕه‌ققه). به‌رامبه‌ر شانه‌ نوستووه‌كانی داعش تا ئێستا پێكه‌وه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن.

 

ساڵح موسلیم راشیگەیاند، ئه‌وه‌ی كه‌باس ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشاونه‌ته‌وه‌ به‌ته‌واوی له‌سه‌ر سنوره‌ له‌و خاڵانه‌ی كه‌ وه‌ك خاڵی پاراستن به‌كارییان ده‌هێنان و ته‌نها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووه‌ و ده‌كشێینه‌وه‌ به‌ڵام له‌ شوێنه‌كانی تر له‌شوێنی خۆیانن وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌، وه‌ك له‌ "حه‌سه‌كه‌، نزیكی كۆبانی، هه‌روه‌ها له‌ ڕه‌ققه‌) له‌ شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوینه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شوێنانه‌ كشابێتنه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن."


هاوکات موسلیم روونیکردەوە، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌موو حساباتێكی خۆی كردووه‌، ئاماده‌كاری خۆی كردووه‌ هه‌تا بتوانن به‌رگری بكه‌ن و گه‌ل بپارێزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ هێزێكی ئه‌ندامی ناتۆ كه‌ خاوه‌نی چه‌كی به‌هێز و جبه‌خانه‌ی به‌هێزی هه‌یه‌، به‌ڵكو ناتۆ پێی بڵێت كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناتۆ به‌كارمه‌هێنه‌ یاخود پێی بڵێ تۆ مافی هێرش كردنت نیه‌، یا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێگری هێرشكردنی لێ بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر و هه‌مووشیه‌وه‌ هیچ شتێك ئێمه‌ له‌به‌رگری كردن ناوه‌ستێنێت."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure