سنور ميديا
439 جار بینراوە 9/10/2019 05:16 PM

هێرشى توركيا بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى پێكرد و سورياش هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

حکومەتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا زۆر بەتوندی ئیدانەی لەشکرکێشیەکەنی تورکیا دەکات بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی و هەرەشەی بەگژداچونەوە و بەرگری سەربازی دەکات لە دژی سوپای تورکیا.

 

لە بەیاننمایەکدا کە ئاژانسی سانا-ی زمانحاڵی حکومەتی سوریا بڵاوکردوەتە،تیایدا هاتوە" سوریا بە توندترین شێوە ئیدانەی نیازی خۆسەپێنی و دوژمنگەرایی رژێمی تورکیا و لەشکرکێشی سوپاکەی دەکات بۆ سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەلاتی فورات".

 

هەر لەو بەیاننامەیەدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هەنگاوەی تورکیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و سەرپێچیە لە بەند و مادەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە تیادا" جەخت لە رێزگرتن لە سەروەری خاکی سوریا دەکاتەوە".

 

"رەفتاری دوژمنخوازی رژێمی ئەردۆغان لە فروانخوازی و خۆسەپێنی تورکیا بەسەر خاکی سوریادا بەڕونی دەردەوکەوێت، ناتوانرێت لە ژێر هیچ پاساو و بیانویەکدا جیگای بکاتەوە " لەبەیاننامەکەدا وا نوسراوە.

 

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بیانوەکانی تورکیا بۆ پاراستنی خاڵە سنوریەکانی بیانویەکی بێ بنەمایەوە و لە رێککەوتنی ئادانادا لەسە ئەوە رێککەوتون کە نابێت ئەوە بکرێت بە بیانو بۆ لەشکرکێشی بۆ ناو قوڵایی خاکی سوریا.

 

حکومەتی سوریا سەرەڕای ئیدانەی توندی ئەو لەشکرکیشیە، هەرەشەی توند لە حکومەتی تورکیا دەکات و دەلێت" بەهەمو رێگایەکی یاسایی بەگژ سوپای تورکیادا دەچینەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure