سنور ميديا
671 جار بینراوە 9/10/2019 05:05 PM

نوێترين هه‌ڵوێستى تره‌مپ



سنور ميديا 

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا داعشە دەستگیرکراوەکان وەردەگرێت کە ئەوروپا وەریان ناگرێت.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، لەبنەڕەتدا نەدەبوو هێزە سەربازییەکانمان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێت و ئێستا ئەو شەڕە گەمژانەیەى چووینەتە ناوى کۆتایی هات، چونگە ئەمریکا وەک پۆلیسى لێ هاتبوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.


لەبارەى سوریاوە سەرۆکى ئەمریکا رونیکردەووە، ٥٠ سەربازیان لە سوریا کشاندوەتەوەو هێزە سەربازییەکانیان بە هێشواشى دەکێشنەوە.

 

هەروەها سەرۆکى ئەمریکا باسى لەوە کردوە، تورکیا ئەو داعشە دەستگیرکراوانە دەگرێتە خۆى کە ئەوروپا ئامادە نەبوو وەریان بگرێتەوە.

 

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەى هەزاران سەربازى تورکیا لەسەر سنورى رۆژئاواى کوردستان و بریارە لە کاتژمێرى سفردا هێرش بکەنە سەر رۆژئاواى کوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure