گۆڕان و يه‌كێتى
802 جار بینراوە 9/10/2019 02:45 PM

ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕان ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان-ی لە شاری سلێمانی کرد و لە ئاستی باڵادا لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان کۆبوونەوە.

 

عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ یەکێتی لە حوکمێکی ناوخۆی هاوبەشداین و پێویستە پەیوەندییەکی باش لەنێوانی ئێمەدا هەبێت، هەروەها پێویستە پەیوەندییەکی باش لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان هەبێت.

 

سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان گۆڕان و پارتی و یەکێتی، عەدنان عوسمان وتی، پێشتریش داوامانکردووە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی، گۆڕان و یەکێتی بۆ باشترکردنی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت".



سەبارەت بە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان، عەدنان عوسمان ئاماژەی بەوە کرد "ئێمە پشتگیرییەکی تەواو لە داواکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەین، دژایەتی تورکیاش جگە لە تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە هیچی دیکە نییە، بۆیە دەبێت ئەو دووژمنکارییە بوەستێت و ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەین".



شاندەکەی یەکێتی پێکهاتبوون لە عیماد ئەحمەد کە سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد، لاهوور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان حەمەی مینا، لەتیف شێخ عومەر و شاڵاو کۆسرەت رەسوول.

 

شاندی گۆڕانیش پێکهاتبوون لە هەریەک لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە، جەلال جەوهەر و عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا، پێشتریش یەکێتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کردبوو، بڕیاریشە یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆببێتەوە.

 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان دوای ساڵێک دێت لە کۆنەبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کەمبوونەوەی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەو هەڵبژاردنەدا.

 

هاوكات هەر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی وتوویەتی، "لەكۆبوونەوەكەمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی سیاسی كرد و پیرۆزبایمان لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكەش كرد".

 

راشیگەیاندووە، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانمان پتەوتر دەكەن و پەرەی پێدەدەن.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure