به‌رهه‌م ساڵح
88 جار بینراوە 9/10/2019 02:39 PM

بەرهەم ساڵح پەیامێكی بڵاوكردەوە



سنور ميديا 

بەرهەم ساڵح پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین رووداوی ئازار بەخشممان بینی كە لەمیانەیدا دەنگی گەلەكەمان بیستراوو بەهێز بوو بۆ پێویستی بەدەنگەوە هاتنی داواكاری و پێویستی و مەغدوری هاوڵاتیان.

 

هەروەها وتی"بە ئازارێكی قوڵەوە خوێنی رژاوی عیراقییەكانمان بینی لە شەهید و بریندارەكان لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان."

 

بەرهەم ساڵح باسی لەوەشكرد"ئەوەی روویدا لە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو هێزە ئەمنییەكان و راگەیاندن كارو رۆژنامەنووسان بە دەسترێژی گولە‌ مایەی قبوڵكردن نییە لەو عیراقەی كە بەڵێنماندا دیموكراتی بین و مافەكان و سەربەستییەكان بپارێزین و هەمووانیش پابەندبن بە دەستور، دەسەڵات لە پێش هاوڵاتیانەوە ."

 

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا وتی"حكومەت و فەرماندەكانی هێزە ئەمنییەكان تەئكید دەكەنەوە لە نەبوونی هیچ فەرمانێك بۆ دەستدرێژی گولە، ئەو پێشێلكاری و توندوتیژی و بە ئامانج گرتنەش لە رێگەی دەسترێژی گولە‌وە بەهیچ جۆرێك بە بڕیاری دەوڵەت و دەزگاكانی نەبووە، كەواتە ئەوانەی ئەو كارەیان كردووە تاوانبارو ئەو كەسانەبوون كە لەدەرەوەی قانون بوون، لە پێگەی خۆمەوە وەك سەرۆك كۆمار دووپاتی دەكەمەوە كە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەكانمان بە تەواوی یەكەو پێكەهاتەكانییەوە بەرگریكارو داكۆكیكاربن لە گەل و ماف و چارەنووس و دەستورەكەی كە رێگری دەكات لەوانەی پێشێلی دەستور دەكەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن چاوترسێن دەكەن."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure