مه‌سعود بارزانى
257 جار بینراوە 9/10/2019 02:35 PM

مه‌سعود بارزانى هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان



سنور ميديا 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ستیڤن ڤیگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كۆبوونەوە.

 

لەو كۆبوونەوەیەدا لەبارەی دۆخی سووریا و ئەگەری ڕوودانی شەڕ و كارەسات گفتوگۆی ورد و ڕاشكاوانە كرا و بارزانی جارێكی تر نیگەرانیی قووڵی خۆی لە ئەگەری ڕوودانی كارەسات بۆ كوردی سووریا دەربڕی و داوای كرد ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ پاراستنی گەلی كورد ڕۆڵی خۆیان ببینن.

 

بارزانی لەو دیدارەدا ڕایگەیاند گەلی كورد لەچوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوە و ئێستا چاوەڕوانیمان لە ئەمەریكا و هاوپەیمانان و كۆمەڵی نیودەوڵەتی هەیە ڕێگە نەدەن بە بەرچاوی ئەوانەوە گەلی كورد توشی كارەساتی تر بێت.

 

دەشڵێت "لەو بارەیەوە بەرپرسیارێتی گەورە دەكەوێتە سەرشانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure