سنور ميديا
209 جار بینراوە 9/10/2019 12:08 PM

زانيارى له‌به‌رى كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى



سنور ميديا 

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێکى باڵاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە شارى سلێمانى و ئێستا لەگەڵ رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندندا لە کۆبونەوەدا.

 

میدیای فه‌رمی گۆڕان له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆلای بزوتنه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، ئامانجى وەفدى یەکێتى بۆ پیرۆزبایى و دیداریانە لەگەڵ رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن کە مانگى رابردو لە رێى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە لە ناو جڤاتى نیشتمانییەوە هەڵبژێردران.

 

وەفدى یەکێتى پێکهاتون لە عیماد ئەحمەد، عەدنان محەمەد، بافڵ تاڵەبانى، لاهور شێخ جەنگى، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و لەیف شێخ عومەر، لەلایەن عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندنەوە پێشوازییان لێکرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure