سنور ميديا
635 جار بینراوە 9/10/2019 10:20 AM

هه‌سه‌ده‌ داوایه‌كی به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانان ده‌كات



سنور ميديا 

له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ توركیا رایگه‌یاندووه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-یش داوا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هێرشی ئاسمانی له‌ توركیا قه‌ده‌غه‌ بكرێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ن پارێزگارى له‌ هاووڵاتیانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكرێت، هه‌روا داوا ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فڕینی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، وه‌ك چۆن پێشتر له‌ عێراق قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

 

ئه‌و داوایه‌ی هه‌سه‌ده‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر یه‌كه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ته‌واو بوون و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان.

 

فه‌خره‌دین ئاڵتون به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: سوپای توركیا و له‌ گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد به‌منزیكانه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ سنوری توركیا-سوریا.

 

له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ ئاسمانی شاری گرێ سپی و سه‌رێكانی ده‌ستیان به‌ جموجۆڵ كردووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هه‌سه‌ده‌ش به‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندووه‌ "توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی گرێ سپی و سه‌رێكانی".

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ "هێرشی ئاسمانی له‌به‌رده‌م ئه‌نقه‌ره‌دا كراوه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاسمانی باكوری سوریا له‌ هێزه‌ ئاسامانییه‌كانی توركیا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure