سنور ميديا
334 جار بینراوە 9/10/2019 09:32 AM

ئه‌وه‌ى بارزانى ده‌يكات نيفاقى سياسى يه‌



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكى جڤاتى نيشتمانى پێشووى گۆڕان هه‌ڵوێستى بارزانى و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه‌كان به‌ نيفاقى سياسى ناو ده‌بات .

 

د.محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نيشتمانى پێشووى گۆڕان له‌ نووسينێكدا به‌ناونيشانى"نیفاقی سیاسی" ڕايده‌گه‌يه‌نێت " بارزانی و پارتی و پەرلەمان و حکومەت و زۆربەی حیزبەکان و ڕاگەیاندنەکانیان بێدەنگن یاخود بەشێکن لەگەمارۆخستنە سەر کەمپی ئاوارەکانی مەخمور، بەڵام خۆیان وانیشاندەدەن کە دڵسۆزو فریادڕەسی ڕۆژئاوای کوردستانن!

 

ده‌شڵێت " (بەردەوامیدان بە گەمارۆی سەر کامپی مەخمور، کە زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٦ منداڵ و بێکاربوونی ٢ هەزار کەس، هاوکات گەلێک کێشەی تەندروستی و ئابووری بۆ دانیشتوانی کامپەکە دروست کردووە).

 

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێ دوێنێ مەسعود بارزانی لەمیانی پەیامەكەی نیگەرانی لەو دۆخە راگەیاندووەو دەڵێت: ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین، كە زیان بە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان نەگات.

 

هەروەها دەشڵێت: زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەكانی ئەم دوایەی رۆژئاوای كوردستان، كە لە چەند كەناڵێكەوە لەپەیوەندیداین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure