سنور ميديا
108 جار بینراوە 9/10/2019 09:07 AM

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە



سنور ميديا 

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ ئەگەری پێشھاتەكان كۆدەبێتەوە.

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی سەرچاوەکە بە کەناڵی كوردستان24 ی راگەیاندووە‌، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

 

هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure