سنور میدیا
272 جار بینراوە 9/10/2019 12:43 AM

حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌ی بڵاو كرده‌وه‌



سنور میدیا

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌په‌له‌دا حکومەتى هەرێم نیگەرانی خۆى دەربڕی لە بڕیاری کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە رۆژئاواى کوردستان و داواش دەکات تورکیا دەکات هیچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کاریگەری نەرێنی لەو پێشکەوتنە بکات کە لە شەڕی دژی داعشدا بە دیهاتوە.

 

حکومەتى هەرێم لەو راگەیەندراوەدا کە لەبارەى پەرەسەندنەکانى "باکورى رۆژهەڵاتى سوریا" بڵاوى کردەوە تێیدا مەترسى و نیگەرانى خۆى لەو پەرەسەندنانە خستوەتەڕو "دەرئەنجامەکانی هەر گرژبون و پێشهاتێکی سەربازی، کاریگەری بۆ دەرەوەی سنوری سوریاش دەبێت و لەوانەیە دۆخێک دروست بکات ببێتەهۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک. بۆیە زۆر پێویستە هەمو لایەنەکانی کێشەکە، بە هێزە کوردییەکانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە دۆخەکە هێور بکەنەوە".

 

هاوکات بەپێویستى دەزانێت کێشەکان رێگەچارەیەکی سیاسی گشتگیریان بۆ بدۆزرێتەوە کە مافەکانی هەمو هاوڵاتییانی سوریا و لە نێویشیاندا کورد پارێزراو بن.


دەقى راگەیەندراوەکە:


راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی پەرەسەندنەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی ئارامی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو راپۆرتانەی باس لە ئەگەری هێرشی تاکلایەنەی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە دەکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە تورکیا دەکات وەک ئەندامێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆر، هیچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کاریگەری نەرێنی لەو پێشکەوتنە بکات کە لە شەڕی دژی داعش بە دیهاتوە و مەترسی لە کۆنترۆڵ دەرچونی چەکدارە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان هەبێت.

دەرەئەنجامەکانی هەر گرژبون و پێشهاتێکی سەربازی، کاریگەری بۆ دەرەوەی سنوری سوریاش دەبێت و لەوانەیە دۆخێک دروست بکات ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک. بۆیە زۆر پێویستە هەمو لایەنەکانی کێشەکە، بە هێزە کوردییەکانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە دۆخەکە هێور بکەنەوە.


حکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتی دەکاتەوە، پێویستە کێشەکان رێگەچارەیەکی سیاسی گشتگیریان بۆ بدۆزرێتەوە کە مافەکانی هەمو هاوڵاتییانی سوریا و لە نێویشیاندا کورد پارێزراو بن.

 

هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش قوربانییەکی زۆری داوە و ئێستاش میوانداری ملیۆنێک و سەد هەزار ئاوارە و دەربەدەر دەکات کە زۆربەیان لە دەست ئەو قەیرانەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە. ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە رێگا لە دروستبونی لێشاوێکی دیکەی ئاوارەبون بگرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بەردەوام لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، لە رێگەی چەندین کەناڵیشەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠١٩/١٠/٨

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure