سنور ميديا
4295 جار بینراوە 8/10/2019 12:22 AM

ئه‌مریكا كاروانێكی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یانده‌ هه‌سه‌ده‌



سنور ميديا 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ له‌سوریاداوه‌، به‌ڵام كاروانێكی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یانده‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌).

 

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای بڕیاری كشانه‌وه‌ له‌سوریا، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌شاری قامیشلۆوه‌ كاروانێك كه‌ له‌ 80 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی پێكهاتبوون، هاوكاریی گه‌یاندوه‌ته‌ هه‌سه‌ده‌.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كراوه‌، كه‌ خۆی له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌بینێته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure