كه‌لار
125 جار بینراوە 7/10/2019 09:09 PM

شەقامەکانی بازاڕی کەلار.. چاڵی زۆر و چاکسازیی کەم



سنور ميديا - محەمەد مەحمود

رەنگە شەقامەکانی ناو بازاڕی کەلار ئێستا ھەر بتوانن لە باشیی دا کێبڕکێی کۆڵانە خۆڵی و خاکیەکان بکەن، بەھۆی ئەو چاڵ و کێشە زۆرانەی کە ھەیانە.

 

پاش چەندین ساڵ لە دروستکردنیان، شەقامی کۆڵانەکانی بازاڕی کەلار بەرەو خراپبونێکی زۆر رۆشتون و زۆر چاڵوچۆڵیان تیا دروستبوە، کە ئاستەنگی بۆ ھاوڵاتیان دروستکردوە.

 

ئەم تێكچون و كۆنبونەی كۆڵانه‌كانى ناو بازاڕ، هاوڵاتیانى نیگه‌ران كردوه‌، لەبەرامبەریشدا شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: ناتوانین چاکی بکەین.

 

حەسەن ئەحمەد، یەکێکە لە دوکاندارەکانی نێو بازاڕی قەزای کەلار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: «چاڵێکی زۆر لەنێو کۆڵانەکاندایه، بەهاوینان تەپوتۆز و بەزستانیش چاڵەکان پڕ ئاو دەبن و بێزار بوین».

 

ئەو دوکاندارە باسی له‌وه‌شكرد: نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو بۆ هاوڵاتیانیش بوه‌ته‌ مایه‌ى بێزارى.

 

سیروان محەمەد، هاوڵاتیەکی شاری کەلاره‌ و له‌ باره‌ى خراپی شه‌قامه‌كانى ناوبازارى شارى كه‌لاره‌وه‌ وتی: زستانان ئەبێتە هۆی دروستبونی قوڕاو، كه‌ جگه‌ له‌ بارگرانى سیمایه‌كى ناشرینى هه‌یه‌.

 

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پلانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆڵانه‌كانى نێو بازار داناوه‌، به‌ڵام به‌ بڕیارێكى حكومه‌ت كاره‌كان راگیراوه‌.

 

ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، به‌ رادیۆى ده‌نگى راگە‌یاند: "چاككردنى كۆڵانه‌كانى نێو بازارى له‌ پلانى شاره‌وانیدایه‌، به‌ڵام به‌ بڕیارێكى حكومه‌ت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ پێشتر له‌ داهاتى شاره‌وانى خه‌رج ده‌كرا راگیراوه‌".

 

وتیشى: هەرکاتێک دەسەڵاتی خەرجکردنی داهات یان بودجەیەک سەرفکرا، ئەو جوانکاریەی دەستمان پێکردوە تەواوی دەکەین.

 

سەرۆکی شارەوانی کەلار ھیچ وادەیەکی دیاریی نەکرد بۆ چاکسازییکردن لەو شەقامانەدا، پێدەچێت دوکاندار و ھاموشۆکەرانی بازاڕەکە، چەند ساڵێکی تر لەگەڵ ئەو شەقامە پڕ چاڵوچۆڵیانەدا بگوزەرێنن.

 

 

547187102019_00.jpg

88187102019_0.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure