سنور ميديا
2698 جار بینراوە 7/10/2019 08:54 PM

لەمەراسیمی پێشوازی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرۆکی هەرێم پەراوێزخرا



سنور ميديا 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بەیاوەری وەفدێكی باڵای وڵاتەكەی لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و سنور ميديا په‌راوێزخستنى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لاه‌ين كوڕ و باوكه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.

بەگوێرەی یاسای پڕۆتۆکۆلی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم باڵاترین دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە بەگوێرەی یاسا ئەبوایە یەکەمین بەرپرس سەرۆکی هەرێم ببینێت بەڵام لەلایەن کوڕ و باوکەوە سەرۆکی هەرێم پەراوێزخراو و دیداری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم خرایە کۆتایی .

 

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌و كاره‌ بۆتە جێگای پرسیار چونکە مەسعود بارزانی جگە لەسەرۆکی پارتی هیچ بەرپرسیارێتیەکی نیە بەڵام لەپێش سەرۆکی هەرێم پێشوازی لەوەفدەکان دەکات ئەوەش هێمای پرسیاری خستۆتە سەر پێگەی بارزانی ئایا دوای لەکارلادانی دەست بەرداری پۆستەکەی دەبێت یاخود لەژێر ناونیشانێکی تر درێژە بەمانەوەدەدات لەدەسەڵات....

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure