سنور ميديا
5075 جار بینراوە 7/10/2019 07:09 PM

عوسمانى حاجى مه‌حمود له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى به‌ گۆڕانه‌وه‌ هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

عوسمانی حاجی مەحمود ئاشكراى كرد كه‌ لەمانگی پێنجی 2018وە دەستلەكاركێشانەوەم لەبزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندووەو ھیچ پەیوەندییەكی ئۆرگانی‌و رێكخراوەیی‌و سیاسی‌و حیزبیم پێیانەوە نەماوە.

 

عوسمانی حاجی مەحمود، كە یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ لێدوانێكدا راگەیاندووە، لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە پەیوەندی حیزبیم لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نەماوەو دەستم لەكاركێشاوەتەوە.

 

عوسمانی حاجی مەحمود، كە ئەندامی خانەی راپەڕاندنیش بوو، لەبارەی دەستەواژەی "سەركردەی زیز" بۆ شار پرێس وتی: ئێستا ئەو دەستەواژەیە ئەوان ناگرێتەوە، كە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لەبزووتنەوەكە راگەیاندووە، بۆیە "ھەق وایە میدیاكان بەوردییەوە سەرنجی ئەو دەسرەواژەیە بدەن".

 

پێشتریش قادری حاجی عەلی یەكێك لەسەركردەكانی گۆڕان لەچاوپێكەوتنێك دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەبزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندبوو، بەوەی هیچ پەیوەندییەكی ئۆرگانی‌و حیزبی بەو بزووتنەوەیە نەماوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure