سنور ميديا
689 جار بینراوە 7/10/2019 05:14 PM

مه‌لایه‌كى هه‌رێم به‌شه‌ش ساڵ به‌ندكردن سزادرا



سنور ميديا 

به‌تۆمه‌تی پیلاندانان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر و به‌یعه‌تدان به‌ رێكخراوی داعش دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی به‌ شه‌ش ساڵ به‌ندكردن سزادا.

 

به‌پێى زانياريه‌كان, مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی به‌پێی مادده‌ی 197 سزاى شه‌ش ساڵ به‌ندكردن دراوه‌.

 

23ی ته‌مووزی 2018 سێ گه‌نج هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێرو دوای نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێر ئاسایش و دژه‌ تیرۆری هه‌ولێر توانیان هه‌رسێ گه‌نجه‌كه‌ بكوژن و یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی بینای پارێزگای هه‌ولێر كه‌ خزمه‌تگوزاربوو له‌لایه‌ن ئه‌و سێ گه‌نجه‌وه‌ كوژرا و دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی-یان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به‌و هێرشه‌وه‌ هه‌بووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure