سنور ميديا
345 جار بینراوە 7/10/2019 05:02 PM

پاشەكشەی ئەمەریكا لەسوریا تەنیا لەناوچە سنوورییەكانی توركیا دەگرێتەوە



سنور ميديا 

بەرپرسێكی ئەمەریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، كە پاشەكشەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا سەرەتا تەنیا لەبەشێكی خاكی نزیك سنووری توركیا دەبێت، كە پێشتر واشتۆن و ئەنقەرە ڕێككەوتبوون بەوەی بەیەكەوە ناوچەی ئارام لەو ناوچانە درووست بكەن .

 

ئەو بەرپرسە ئەمەریكییە، كە بۆ رۆیتەرز قسەی كردووە و داوای كردووە ناوەكەی ئاشكرا نەكرێت رایگەیاندووە، پاشەكشە لەناوچەكە هێزێكی زۆر ناگرێتەوە، رەنگە تەنیا دەیان سەرباز بێت .

 

ئەو بەرپرسە ئەمەریكییە روونینەكردووەتەوە، كە ئایا ئەو هێزانەی پاشەكشە دەكەن سوریا بەجێدەهێڵن یان هەر لەناو خاكی ئەو وڵاتەدا دەمێننەوە كە لەئێستادا نزیكەی هەزار سەربازی ئەمەریكی لێیە .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure