سنور ميديا
220 جار بینراوە 7/10/2019 04:23 PM

هه‌ڵوێستى لاهور جه‌نگى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌ ڕۆژ ئاوا



سنور ميديا 

لە تویتێکدا، لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی-زانیاریی ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی و توندوتیژیی.

 

هەر لەو تویتەدا هاتووە، "ئەو ناسەقامگیریی و توندوتیژییە کاریگەریشی لەسەر عێراق دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوبەشێکی پشتپێبەستراو بووە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعشدا".

 

هاوکات بەوە کۆتایی پێهێناوە، "ئەمریکا نابێت هەسەدە پشتگوێ بخات"."

 

ئەوەش دوای ئەوە هات، ئەمرۆ دوشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ئەمریکا پاشەکشەی بە هێزەکانی خۆی کرد لەسەر سنوری تورکیا-سوریا، ئەمەش بەلای چاودێرانەوە وەکو "هەڵکردنی گڵۆپی سەوز" بۆ تورکیا لێکدەدرێتەوە. هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕیی و ڕایانگەیاندووە کە ئامادەی هەر هێرشێکی تورکیان بۆ سەر وڵاتەکەیان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure