سنور ميديا
174 جار بینراوە 7/10/2019 03:06 PM

كەنەكە داوای پارێزگاریكردن لە رۆژئاوا دەكات



سنور ميديا 

دەستەی بەڕێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند "ماوەیەكە توركیا هەڕەشەی داگیركردنی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكات و هێزەكانی لەسەر سنوری ڕۆژئاوا كۆدەكاتەوە و ئامادەكاری بۆ هیرشكردنی بەرفراوان دەستپێكردووە".

 

كەنەكە ڕاشیگەیاند "دەبێت هەر كوردێك لە كوردستان یان لە هەر شوێنێكی جیهان بێت، بە گیانی پێكەوەیی، بە چالاكی و هەر كارێك كە بتوانن لە دژی دەوڵەتی توركیا بوەستنەوە، بەرگری بكەن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای كوردستان بكەن" .

 

هاوكات كەنەكە داواش لە نەتەوە یەكگرتووەكان و هەموو مرۆڤایەتیش دەكات باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تەنیا جێنەهێڵن و لەدژی ڕابوەستنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure