تره‌مپ
712 جار بینراوە 7/10/2019 11:40 AM

مه‌كگورك هێرش ده‌كاته‌ ترمپ



سنور ميديا 

نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نیە و هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کردبێت، دەشڵێت، "هاوپەیمانەکان بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت".

 

دوای ئەوەی شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات".

 

برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە چەند تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نیە، ئەو هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کردبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ترەمپ هێزەکانی دەنێرێت بۆ سەر رێگای مەرگ، بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان بکات، لە پڕ دەتەقەقێتەوە و هاوپەیمانەکان بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت".

مەکگۆرک لە تویتێکدا دیکە دەڵێت، "شەوی رابردو ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتێکی بیانی دیاریەکی پێشکەش بە روسیا، ئێران و داعش کردوە، ئەوەش هەر ئەو شتە بو کە ئێمە پێشبینیمان دەکرد، لەکاتێکدا روداوەکان لە کۆشکی سپی و لە واقعدا جیاوازی زۆریان هەیە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure