عادل عەبدولمەهدی
343 جار بینراوە 7/10/2019 10:39 AM

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیارێك به‌ سوپا دەدات لە ناوچەی سەدر



سنور ميديا 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری كشانەوەی هێزە سەربازییەكان دەدات لە ناوچەی سەدر كە یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری بەغدای پایتەخت، ئەوەیش لە ئەنجامی بەكارهێنانی توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەران.

 

بە پێی فەرمانێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق هێزەكانی سوپای عیراقی لە ناوچەی سەدر دەكشێنەوە پاش ئەوەی لە ماوەی براردوودا جێگیر كرابوون بۆ رێگری لە خۆپیشاندان.

 

بڕیارە لە شوێنی ئەو هێزە سەربازیانە پۆلیس بچێتە ناوچەی سەرد، ئەوەیش پاش ئەوەی دوێنێ لەلایەن سوپاوە هەشت خۆپیشاندەر كوژران و 25ی دیكە بریندار بوون، ئەوەش نیگەرانی زیاتری دروست كردووە.

 

هاوكات سه‌عد مەعن موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا 104 كه‌س كوژراون و شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا هه‌شتیان سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن.

 

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ ماددییه‌كان، سه‌عد معن ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا 51 ته‌لاری گشتی و هه‌شت باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوتێنراون.

 

وتیشی: "چه‌ند ده‌ستێكی پیس له‌پشت به‌ئامانجكردنی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستپێكردووه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure