كه‌ناڵى كوردستان 24
1876 جار بینراوە 6/10/2019 05:44 PM

كوردستان 24 خرایە سەر كۆمپانیایەكی توركی



سنور ميديا 

هەفتەی رابردوو كەناڵی كوردستان 24ی مەسرور بارزانی، خرایە سەر كۆمپانیایەكی توركی‌و كەسێكی بەڕەچەڵەك تورك لەهەولێرەوە بەڕێوەی دەبات.

 

بەپێی بەدواداچونێكی ژیان، لەماوەی چەند مانگی رابردوو چەند جارێك نورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كوردستان24 كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا بایرام، بەڕێوەبەری گشتی ئاڤا میدیا‌و ئەی میدیا ئەنجامداوە تایبەت سەرپەرشتیكردنی كوردستان 24 لەلایەن كۆمپانیای مستەفا بارامەوە.

 

سەرچاوەیەكی بەرپرس به‌ هه‌فته‌نامه‌ى "ژيان " ئاشكرای كرد، دوای گەیشتنە رێككەوتن شەممەی رابردوو(29ی ئەیلول) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و كوڕی گەورەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاری گواستنەوەی كوردستان 24 بۆسەر كۆمپانیای ئاڤا میدیا‌و ئەی میدیا چۆتە بواری جێبەجێكردن.

 

گواستنەوەی كوردستان 24 بۆسەر كۆمپانیای مستەفا بایرام لەمەراسیمێكی تایبەت لەشاری هەولێر ئەنجامدراو كوردستان 24 لەژێرناوی راگەیاندنی كۆمپانیایەكی گەورەی میدیای بەشێوەیەكی راستەوخۆ گواستیەوە.

 

هه‌فته‌نامه‌كه‌، پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێستاو پێشووی كوردستان24 كرد، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر هۆكاری گواستنەوەی كەناڵەكە بۆسەر كۆماپانیایەكی كەرتی تایبەتی توركی، بەڵام هیچ یەكێك ئامادە نەبوون قسەی لەسەر بكەن.

 

مستەفا بایرام، خاوەنی كۆمپانیای ئاڤامیدیا‌و ئەی میدیا كۆمپانیایەكی گەورەی میدیایە لەتوركیا‌و خاوەنی 18 كەناڵی ئاسمانییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure