سنور ميديا
62 جار بینراوە 6/10/2019 05:35 PM

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لایەنەكانی هەرێم ڕاگەیەندرا



سنور ميديا 

كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نەکانی به‌شدار له‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌رده‌وامه‌، ئاماژە بەوەشکراوە هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هاوپه‌یمانێتییەکە له‌ زیادبوندان.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش کۆبوونەوەیەکی دیکەی لایەنەکانی هەرێم بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق محەمەد جەلیل لە ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كۆنكرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "قسەمان كردووە لەسەر بەرنامە و كاری لیست و دروشمەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی، بێگومان كارنامەكەی بریتی دەبێت لە سیاسی و دەستوری ئەمنی و كارگێڕی و خوێندنی كوردی و ئابوری و خزمەتگوزاری بوارەكانی تر".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك ده‌بێت و به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر ده‌بێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كانی تێدا ره‌چاوكراوه‌، جگەلەوەش جەخت لەسەر پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و داواش لە هاونیشتیمانیان دەکەین به‌ده‌م پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری بچن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

 

بە وتەی ناوبراو، "هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هاوپه‌یمانێتییەکە له‌ زیادبوندان و زیاتر له‌ 23 هێزی كوردی و توركمانی و ئێزدی به‌شداریان كردوه‌".

 

وتیشی، تەئكید لە پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكان دەكەیەنەوە، داواش دەكەین هاونیشتمانی بەدەم پرۆسەی بایۆمەترییەوە بچن بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن و بەشداری پرۆسەكە بكەن .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure