خۆپيشاندانى عيراق
231 جار بینراوە 6/10/2019 05:20 PM

يه‌كه‌م به‌رپرسى عيراق هه‌ڵوێستى كردارى ڕاگه‌ياند به‌هۆى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه‌



سنور ميديا 

فەلاح جەزائیری پارێزگاری بەغدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كرد بە زۆرینەی دەنگیش دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرا.

 

لە ئەنجامی نارەزایەتییەكانی خەڵكی بەغدادی پایتەختی عێراق و داوای دەستلەكاركێشانەوەیان لە بەرپرسانی شارەكە، فەلاح جەزائیری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كردبوو، تەلەفزیۆنی رەسمی حكومەتی عێراقیش ئاشكرایكرد كە بە زۆرینەی دەنگ دەست لەكاركێشانەوەكەی ناوبراو پەسەند كرا.

 

چەند رۆژی رابردوو بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوانی تێدا بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش هاووڵاتیان داوای چاكسازی لە حكومەت و دەسەڵاتی خۆجێی شارەكە دەكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure