سنور ميديا
3401 جار بینراوە 6/10/2019 05:14 PM

هه‌واڵێكى دڵته‌زێن ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

خوێندكارێكی تری رووداوی وەرگەڕانی پاسەكەی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان گیانی لەدەستداو باری تەندروستی خوێندكارێكی تریش ناجێگرە.

 

لەوبارەیەوە سیامەند عەلی ئێشكگری كارگێڕی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی راگەیاند: بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی پاسێكی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكانەوە لەسەر رێگای سلێمانی - دوكان لەشوێنی رووداوەكە كچە خوێندكارێك گیانی لەدەستداوەو هەر لەوێوە تەرمەكەی رەوانەی پزیسكی دادوەری كراوە، 22ی تریش بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون.

 

وتیشی:دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی شار كچە خوێندكارێكی تر بەناوی چاوان هادی تەمەن 20 ساڵان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شار گیانی لەدەستداوەو تەرمەكەی رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوەو باری تەندروستی خوێندكاریش تریش ناجێگرە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: چارەسەری پێویست بۆ سەرجەم بریندارەكان كراوەو سەرجەمیان لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure