سنور ميديا
662 جار بینراوە 6/10/2019 11:59 AM

مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت



سنور ميديا 

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار دواخرا.

 

به‌پێى هه‌واڵى ميديايى فه‌رمى يه‌كێتى كه‌ له‌زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ته‌وه‌ ئاشكراى كردوه‌ , كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ده‌ستپێناكات و ناشزانرێت كه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات یاخود نا.

 

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 6-1-2019 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام گه‌نجینه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ مووچه‌ دابه‌شنه‌كرا.

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌وامی مانگی( 10 ) تشرینی یه‌كه‌م دان، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ی مانگی (6) حوزه‌یران-یان وه‌رگرتووه‌و ته‌نها له‌م ساڵدا مووچه‌ی سێ مانگیان دواكه‌وتووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure