سنور ميديا
172 جار بینراوە 6/10/2019 11:20 AM

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد



سنور ميديا 

شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ئه‌نجامدا.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌دی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، كه‌ نابێت ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران بكرێت.

 

راشیگه‌یاند: هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دوور خراونه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌شی وت: "له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران گفتوگۆ ده‌كه‌ین وده‌رگامان كراوه‌یه‌، رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".

 

وتیشی: "ده‌بێت تۆمه‌تباران به‌ گه‌نده‌ڵی بدرێنه‌ دادگا".

 

راشیگه‌یاند: 150 هه‌زار كه‌سی بێكار كه‌ هیچ كارێكیان ده‌ستناكه‌وێت مانگانه‌ مووچه‌یه‌كی 175 هه‌زار دیناریان بۆ ده‌بڕێته‌وه‌ تا سێ مانگ، بۆ ئه‌وه‌ش 78 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure