خۆپيشاندانى عيراق
500 جار بینراوە 6/10/2019 06:51 AM

دوای 16 ساڵ یه‌كه‌م پارێزگای عێراق له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان پاككرایه‌وه‌



سنور ميديا 

خۆپیشانده‌رانی زیقار ده‌ڵێن، ئێستا پارێزگاكه‌یان له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق پاككراوه‌ته‌وه‌.

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشانده‌ران له‌شاری ناسرییه‌ باره‌گانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیان له‌پارێزگای ناسرییه‌ سوتاند، كه‌ بریتیبوون له‌ لایه‌نه‌كانی (سه‌رایاى خوراسانی، ڕێكخراوی به‌در، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، حزبی ده‌عوه‌، ماڵی په‌رله‌مانتاری پێشوو خالید ئه‌سه‌دی، باره‌گای حزبی شیوعی عێراق، حزبی فه‌زیله‌، ئه‌نجومه‌نی باڵا و ڕه‌وتی حیكمه‌).

 

خۆپیشانده‌ران ڕۆژى شه‌ممه‌ دروشمی پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای زیقاریان له‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌رزكردبوه‌ووه‌، به‌وه‌ش دوای 16 ساڵ له‌ڕووخانی ڕژێمی به‌عس یه‌كه‌م پارێزگای عێراق له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌تاڵده‌كرێته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure