سوپايى ئه‌مريكا
153 جار بینراوە 6/10/2019 06:36 AM

پنتاگۆن هۆشدارى ده‌داته‌ توركيا له‌سه‌ر كردەوەی سەربازانی لە رۆژهەڵاتی فورات



سنور ميديا 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند،"ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی سەربازی توركیا لە باكوری سوریا لاوازكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و توركیای لێدەكەوێتەوە.

 

شون روبرتسون، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەرنجی لەسەر سەركەوتنی هەنگاوەكانی دروستكردنی ئارامییە لە باكوری سوریا، كە ئەوەش باشترین رێگەیە بۆ هەموان".

 

شون روبرتسون وتوشیەتی، هەر كردەوەیەكی سەربازی توركیا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، دەبێتە هۆی لاوازكردنی بەرژوەندییە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا و بەردەوامبونی بەرگرییەكانی داعش.

 

ئەم هۆشدارییەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئامادەکارییەکانمان بۆ ئۆپەراسیۆنی فورات تەواو کردوە و رێنمایی تایبەتیمان لەوبارەیەوە دەرکردوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بەم زوانە "ئەمڕۆ یان سبەی" دەستپێدەکات و ئەوان لە بە هێزی وشکانی و ئاسمانی بەرنامەکەیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات جێبەجێدەکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure