عومه‌ر سه‌يد على
867 جار بینراوە 6/10/2019 06:27 AM

عومەرى سەید عەلى پارتى ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ مه‌رگى ڕێككه‌وتنه‌كه‌يان



سنور ميديا 

عومەرى سەید عەلى، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند،"ئێمە بوینەتە پارسەنگی بەرژەوەندیەکانی خەڵك" و وتیشی،"گۆڕان دیلی دەستی رێكەوتنەكەی نیە لەگەڵ پارتی.

 

بەپێى هەواڵێکى میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان، عومەرى سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ لایەنگران و هەڵسوراوانى بزوتنەوەکەى لە چوارقورنە رایگەیاندوە،"بزوتنەوەی گۆڕان نەبوە بە پارسەنگی هیچ لایەك، بەڵكو بوە بە پارسەنگی بەرژەوەندیەکانی خەڵك".

 

لەبارەى رێکەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ریگەیاندوە،" داوای به‌شدارییه‌كی فیعلیمان له‌ جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی كابینه‌كه‌دا كردوه‌ و داواكارییه‌كانی گۆران زۆر به‌ئاسانی به‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌وه‌ دیاره"‌.

 

رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان راشیگەیاند،"له‌ دو هه‌فته‌ی داهاتودا پۆست و به‌ركه‌وته‌كانی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پۆسته‌ جیاجیاكاندا پڕده‌كه‌ینه‌وه‌ و كاندیده‌كانی بۆ یه‌كلا ده‌كەینەوە"‌.

 

وتوشیەتى،"ئێمه‌ پێمانوایه‌ رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌ بۆ هه‌مو سێكته‌ره‌كان، هه‌ر بۆیه‌ پێیان وتوین كه‌ ده‌بێت به‌ته‌واوی بێنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ و نابێت قاچێكتان له‌ حكومه‌ت و ئه‌وی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بێت، وه‌كو گۆڕان ئه‌و داواكارییه‌مان په‌سه‌ند كردوه‌ و مه‌رجمان هه‌بوه"‌.

 


عومەرى سەید عەلى دەربارەى بەردەوامى رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى، رایگەیاند،" ئێمه‌ دیلی ده‌ستی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ نین، ماوه‌ی ساڵێكمان داناوه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ماندا و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌هه‌ردولاوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ خه‌ڵك و هه‌مولایه‌ك رونده‌كرێته‌وه‌".

 

دەربارەى ئاڵۆزیەکانى عێراق رایگەیاند،"ره‌وتێك هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت لامه‌ركه‌زییه‌ت وه‌لا بنێت و مه‌ركه‌زییه‌ت دروست بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مافی خه‌ڵكه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن‌، كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز یاسای بۆ ده‌رناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure