خۆپيشاندانى عيراق
79 جار بینراوە 6/10/2019 06:18 AM

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شەممەی عیراق



سنور ميديا 

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، 19 كه‌س كوژران و كۆی كشتیی كوژراوانیش له‌ سێشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر.

 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، له‌ خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی شاری به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، 19 خۆپیشانده‌ر كوژراون، دووان له‌ كوژراوه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی شوعله‌ له‌ خۆرئاوای به‌غدا و دوانی دیكه‌ش له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر، له‌ ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه‌ش دوو خۆپیشانده‌ری دیكه‌ كوژران.

 

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌ گشتی له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا 19 خۆپیشانده‌ر كوژراون، به‌و ئاماره‌ش ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ناوچه‌كانی عیراق كه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ زیاترله‌ 100 كه‌س.

 

به‌غدا و شاره‌كانی باشوری عیراق له‌ یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه‌ بوونه‌ته‌ گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه‌ به‌هۆی "گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی" ئه‌نجام ده‌درێن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure