لاهور جه‌نگى
263 جار بینراوە 5/10/2019 09:08 PM

لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ڵوێستى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد به‌ سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وى نوێ ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ی له‌ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كرد و هانی دان بۆ "یه‌كڕزی و به‌شداری و شه‌راكه‌ت" له‌كایه‌ی سیاسیدا.

 

له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاراسته‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كرد، لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری پیرۆزبایی له‌ شاسوار عه‌بدولواحید كردووه‌ به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌ كۆنگره‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ.

 

لاهور شێخ جه‌نگی نوسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له‌ بارودۆخێكی هه‌ستیاردا، كه‌ عێراق و كوردستانی پیا تێپه‌ڕده‌بێت، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو."

 

راشیگه‌یاندوه‌: "به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان‌ و له‌كاتێكدا پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ و ئه‌ندامانی تری كۆنگره‌ی گشتی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌م."

 

لاهور شێخ جه‌نگی هانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی داوه‌ بۆ یه‌كڕیزی و شه‌ره‌كات له‌ كایه‌ی سیاسیدا و نوسیویه‌تی: "هانیان ده‌ده‌م بۆ‌ یه‌كڕیزی نیشتمانیی و، به‌تایبه‌تتر بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و به‌شداری و شه‌راكه‌تی هێزه‌كانمان له‌ كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هاوبه‌شدا له‌م ناوچه‌یه‌."

 

ئەمڕۆ شەممە 5 ی تشرینی یەکەمی 2019 کۆنگرەی گشتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرایەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure