مه‌لا به‌ختيار
418 جار بینراوە 5/10/2019 08:42 PM

مه‌لا به‌ختیار باس له‌ هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ی ده‌كات



سنور ميديا 

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نوسینێكی له‌باره‌ی ساڵیادی هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی بڵاوكرده‌وه‌.



له‌نوسینه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ده‌ڵێت"سەعات (8،5)ی بەیانی رۆژی (5/10/2005) لە كاتێكدا لە گردی سەرچنار بۆ رێكخراوە دیموكراتیەكان كەوتبومە ڕێ‌. گەیشتینە بەرامبەر (ئەبوسەنا) كاتێكم زانی، دوو سەیارەی خۆكوژ، خۆیان بەسەیارەكەمدا تەقاندەوە".

 

ده‌شڵێت:"چركەساتێك لە ناو ئاگری دۆزەخی رقی خۆكوژەكان، مان‌و نەمان، سەرەتاتكێی لەگەڵ خۆم ‌و مەفرەزەی پارێزەرمان دەكرد. كە لە سەیارە دابەزیم، پارچە پارچە لاشەی خۆكوژەكان لە دەوربەردا، كەوتبوو".

 

مه‌لا به‌ختیار باس له‌وه‌شده‌كات، ئەو هەوڵە، شەشەمین هەوڵی تیرۆكردنم بوو، لەژیانی پێشمەرگایەتی ‌و سیاسیمدا. هەر زوو دەركەوت، ئەو خۆكوژانە، راسپێردراوی (القاعیدە) بون. هەر ئەمانیش بون، لە پیشانگای كتێبی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت، دوای چەند ساڵێك، دوانی تریان، كوردێك و ئەفغانیەك، ویستیان تیرۆرم بكەن. پۆلیسی ئەڵمانیا گرتنی، لەو ساڵانەدا، بۆم دەركەوت. تیرۆریستان، زۆر لە بیروباوەڕی دیموكراتخوازەكان دەترسن.


بەڵام بەداخەوە، تائێستاش، لەبەرامبەر ئەم تاریك پەرستانەدا، بیروباوەڕ فەرامۆش كراوە. لەسەر ئەو بیروباوەڕو ململانێیە، لەبری پشتیوانی دژایەتیش دەكرێین.
لەم هەوڵەدا، كرێكارێك شەهید كرا و سێ‌ پێشمەرگەمان بریندار بون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure