عادل عه‌بدلمه‌هدى
121 جار بینراوە 5/10/2019 08:34 PM

عادل عەبدولمەهدی: ئەنجومەنی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی چەند بڕیارێکی دەرکردوە



سنور ميديا 

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ''ئەنجوومەنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەند بڕیارێکی دەرکردووە دەربارەی ویست و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران''.

 

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە ئەنجوومەنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ژمارەیەک بریاری دەرکردووە کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داواکراوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ''ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە ژمارەیەک بریاری گرنگ دەرکراوە''.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێت، ''تەوەرەکان خۆی لە ویست و داواکارییەکانی خەڵک و دۆسیەی نەوت و مولکی دەوڵەت و لەکار لادانی هەزار کارمەندی بیانی بینییەوە''.

 

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا سەرجەم تۆمەتەکانی سەر وەزیری تەندرووستی هەڵوەشێنراوەتەوە و بڕیاری بۆ دەرکراوە.

 

شایەنی باسە ئەنجوومەنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند کە هەزار فەرمانبەر لەسەر تاوانەکانی بەکارهێنانی مولکی گشتی بە هەدەر و قۆرخکردنەوە دەرکراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure