شه‌رڤانان
133 جار بینراوە 5/10/2019 04:45 PM

شەرڤانان وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغان دەدەنەوە



سنور ميديا 

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنن، كە دوودڵ نابن لە گۆڕینی هەر هێرشێكی بێپاساوی توركیا بۆسەریان بۆ جەنگێكی گشتگیر بەدرێژایی سنووری توركیا.

 

مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: هەسەدە پابەندە بەو میكانیزمە ئەمنییەی هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لەناوچەكە.

 

بالی دوای چەند كاتژمێرێك لە لێدوانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بەوەی لەهەر ئانوساتێكدا بێت هێرش دەكەنە سەر رۆژئاوای كوردستان وتی: دوودڵ نابین بۆ بەرگریكردن لەخۆمان و گەلەكەمان هەر هێرشێكی بێپاساوی توركیا بگۆڕینە جەنگێكی گشتگیر بەدرێژایی سنوور.

 

توركیا بەردەوام هەڕەشەی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات و ئەو ئیدارە خۆبەڕێوەبەرییەی لەو ناوچەیە درووست بووە بەهەڕەشە لەسەر خۆی دەزانێت ، لەنوێترین لێدوانیشیدا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا هەرەشەی ئەوەی كرد كە لەماوەی یەك دوو رۆژی داهاتوودا پرۆسەی سەربازی دژ بە كوردانی رۆژئاوا دەستپێدەكات .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure