سنور ميديا |
3586 جار بینراوە |
5/10/2019 01:36 PM |
|
بهرپرسێكى ئاسايشى پارتى ڕهوانهى ماڵهوه دهكرێت
سنور ميديا
لێپرسراوی ئاسایشی مەخمور بەهۆی بەشداربون لە بریندارکردنی پۆلیسێکی شارەوانی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداربه سايتى" ژیان"ی ڕاگەیاندوه ، محەمەد سەلیم مەنتک، لێپرسراوی ئاسایشی مەخمور بەهۆی دەمەقاڵێ و بریندارکردنی پۆلیسێکی شارەوانی ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە و لەئێستاشدا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
لە بەرواری 3-10-2019، محەمەد سەلیم مەنتك، لێپرسراوی ئاسایشی مەخمور، دانیشتوی شاری هەولێر لەگەڵ برازایەکی بەناوی شاڵاو لوقمان سەلیم و لە گەڕەكی شارەوانی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی كردویەتی بەشەڕ و لە ئەنجامدا پۆلیسێك بریندار بووە.
ئەو شەڕە لە كاتێكدا دروست بووە كە شارەوانی هەولێر هەوڵیانداوە ئەو باخچانەی بەردەم ماڵەكان تێك بدەن بەڵام محەمەد سەلیم زیادەڕوی كردووە.