ئه‌ردۆغان
64 جار بینراوە 5/10/2019 01:33 PM

ئه‌ردۆغان:‌ لە زەوی و ئاسمانەوە ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات دەستپێدەکەین



سنور ميديا 

سەرۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ڕایگەیاند "ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه‌ و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واو كردووه‌، رێنمایی پێویستمان داوه‌، هه‌م له‌ وشكانییه‌وه‌ هه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ 29ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی راوێژكاری ئاكپارتی له‌ ناوچه‌ی كزڵجه‌هامام له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وتارێکی پێشکەشکرد و وتی "ئامادەکارییەکانمان کردووە و پلانی ئۆپەراسیۆنمان تەواو کردووە، رێنمایی پێویستمان داوە. ھەم لە وشکانییەوە ھەم لە ئاسمانەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دەدەین".

 

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ڕایگەیاند، پرسیارمان بۆ هاوپه‌یمانانمان زۆر روونه‌، ئایا ئێوه‌ رێكخراوی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ ده‌ناسن یان نا؟ كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ناوی هه‌سه‌ده‌وه‌ بیشارنه‌وه‌. بۆیه‌ رووی قسه‌م بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی به‌دوورگرتنی رێكخراوی تیرۆریستیی له‌ وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام به‌ده‌ممانه‌وه‌ پێده‌كه‌نن و به‌یاری قسه‌ی دیپلۆماسیی ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن، ده‌ڵێین ئیتر قسه‌ ته‌واو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، كاتی بڕیاردان و ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه‌ هێنده‌ نزیكه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ و سبه‌یه‌. هه‌م له‌ وشكانییه‌وه‌ هه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure