سنور ميديا
71 جار بینراوە 5/10/2019 01:28 PM

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تاران گەمە بە ئاسایشی عێراق دەکات



سنور ميديا 

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە عێراق ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تاران گەمە بە ئاسایشی عێراق دەکات و ئێران لە پشت ئەم ئاڵۆزیانەوەیە لە عێراق.

 

ڕۆژنامەی "واشنتن ئیکزامینەر"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، بوكەڵەكانی ئێران لە عیراق لە پشت جێبەجێنەكردنی داواكاریییەكانی گەلی عیراقەوەن و تاران خەریکە بە ناراستەوخۆ گەمە دەکات بە ئاسایشی عێراق.

 

بەپێی ڕۆژنامەکە "گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن، ستەمە سەرەكییەكانە لە گەلی عیراق، بەڵام ئێران پزیسكی پشت بێئومێدییە كە عیراق دەكوڵێنێت و خراپی بەڕێوەبردن بەشێوەیەكی جیاواز لە وەزارەتەكان و دامودەزگا عیراقییەكان لەلایەن هێزە سیاسییەكانی هاوپەیمانی ئێران، گوشاری ئێران لەسەر عادل عەبدلومەهدی بۆ لەسەركارلابردنی عەبدولوەهاب ساعدی، هۆكاریی دروستبوونی پشێوییەكانە لە عیراق.

 

دەشڵێت، ئێران بە تەواوەتی لەگەڵ چینە سیاسییە گەندەڵەكان و زۆرێك لە پیرۆكراتە ناكاریگەرەكاندا دەستى لە عیراق وەرداوە، هەر ئەمەش هۆكاریی بەرپابوونی ئەو خۆپیشاندانانەیە كە هەموو ناوچەكانی وڵاتەكەی گرتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure