سنور ميديا
474 جار بینراوە 3/10/2019 11:13 PM

وه‌زيرى ته‌ندروستى فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كۆمەڵێك پرۆژە یاسای پێویست بۆ ریفۆرم لەكه‌رتی ته‌ندروستی ده‌رده‌چێت.

 

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای پارتی ڕایگه‌یاند، لەكۆی 204 كۆمپانیای دەرمان لەهەرێمی كوردستان تەنها 69 كۆمپانیا پابەندن بە رێنماییەكانی چاككردنی كۆگاكانیان بۆ هەڵگرتنی دەرمان.

 

ده‌شڵێت:"لەگەڵ دەستپێكی ئەم كابینەیە دەمانەوێت چاكسازییەكانی كەرتی تەندروستی بەرەو پێشببەین، ئەمەش لە رێگەی گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتییان بۆ نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتیی و هەروەها پێشكەشكردنی كۆمەڵێك پرۆژە یاسای پێویست بۆ ریفۆرم لەو كەرتەدا".

 

وه‌زیری ته‌ندروستی باس له‌وه‌شده‌كات، "لەم كابینەیەدا بە شێوەیەكی گشتی پاڵپشتی و هانی كەرتی تایبەت دەدرێت، بەڵام هاوكات كۆنتڕۆڵ و چاودێرییش دەكرێت، چونكە ئێستا كەرتی تایبەت لە بواری تەندروستیدا بەشێكی گەورەی سیكتەری تەندروستییە و ناتوانین نكۆڵی لەوە بكەین، بەڵام بەم شێوازەی ئێستاكە نا، چونكە ئێستا جۆرە ئاڵۆزی و تێكەڵبون و سەرلێشوانێك بۆ هاوڵاتی هەیە."

 

بەپێی قسەی وەزیری تەندروسی لە رۆژی 25/9/2019وە، لیژنەیەكی هاوبەشیان لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و سەندیكا پەیوەندیدارەكان دامەزراندوە، تاوەكو كاری نەخۆشخانە تایبەتەكان لە روی نرخ و كوالیتی و جۆری كاركردنەوە رێك بخەنەوەو وتوشیەتی"دەبێت كوالیتی بەرز بێت و پۆلینی نەخۆشخانە تایبەتەكان بەپێی ژمارەی ئەستێرەكان بن، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەتی نوێ و سەردەمییانە لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی كۆن لە یەكتر جیا بكرێتەوە و لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی كوردستاندا بن."

 

ئاماژەی بەوەشداوە كە بە نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتیان راگەیاندوە نابێت لە ماوەی كاتی دەوامی فەڕمی پزیشكی وەزیفەی گشتی لە نەخۆشخانە تایبەتییەكان كاری نەشتەرگەری و چارەسەری بكەن.

 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی باسی لەوە كردوە، كە بەردەوامن لە پرۆسەی پشكنینی بازاڕ و دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی قاچاخ و هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە كۆی (204) كۆمپانیای دەرمان لە هەرێم تەنیا (69) كۆمپانیا پابەندن بە مەرج و رێنماییەكانی چاككردنی كۆگاكانیان بۆ هەڵگرتنی دەرمان. وتوشیەتی"دوا ئاگاداركردنەوەیان پێدراوە پابەند نەبن مۆڵەتەكانیان لێوەردەگیرێتەوە".

 

سەبارەت بە دامەزراندنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، سامان بەرزنجی وتویەتی، بەردەوام پێویستیان بە پزیشك و كارمەندی تەندروستی هەیە و لە ئێستادا چاوەڕێن ئەنجومەنی راژە دابمەزرێت و بەپێی مەرج و رێنماییەكانی ئەو ئەنجومەنە كارمەند و پزیشكی پێویست دابمەزرێنن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure