عه‌لى عه‌ونى
156 جار بینراوە 3/10/2019 07:21 PM

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: نەبوونی سیستمی باش خۆپێشاندانی لە عیراق هەڵگیرساند



سنور میدیا

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەیاند ، لە خۆپێشاندانەكانی خەڵكی عیراق، ئاسانترین ڕێگا بۆ گوێ نەگرتن لە داواكارییەكانی خەڵك و نەبیستنی دەنگیان، ئەوەیە، كە بڵێن سعودیە و ئەمریكا و ئیسرائیلیان لە پشتە، دەشڵێت،"بە سیستمەكانی خۆتاندا بچنەوە لە جیاتی تاوانباركردنی خەڵكی دیكە باشترە".

 

عەلی عەونی ، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە بارەی خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوەی ئێستا لە عیراق بوونی هەیە ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە ئێران خەڵك بۆ داوایەكی ڕەوا خۆپێشاندان بكات، خێرا حكومەت دەڵێت، ئەمە دەستی ئیسرائیل و ئەمریكای لە پشتە.

 

وتیشی" كاتێك لە توركیا خەڵك داوای گۆڕینی سیستم و دادپەروەری دەكەن، دەوڵەتی ئەردۆگان بە تۆمەتێكی ئاسان و ئامادە، دەڵێن ئەوە ئەمریكا و ئیسرائیل دەیانەوێت دەستكاری كاروباری ناوخۆمان بكەن، بەوەش كێشەی سەرەكی لە كۆڵ خۆیان دەكەن".

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتیشی :، لەم خۆپێشاندانانەی خەڵكی عیراق، ئاسانترین ڕێگا بۆ گوێ نەگرتن لە داواكارییەكانی خەڵك و نەبیستنی دەنگیان، ئەوەیە كە بڵێن سعودیە و ئەمریكا و ئیسرائیلیان لە پشتە.

 

ده‌شڵێت "ئەم وڵاتانەی خاوەن نەوت و سامانی سروشتی بۆ چی ناتوانن خەڵكی ئیسرائیل و ئەمریكا هان بدەن بۆ خۆ پێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین، سەرم سوڕماوە بۆ چی ئێوە كارێك ناكەن خەڵكی ئەم وڵاتانە پشێوێ دروست بكەن و ڕژێمەكانیان بگۆڕن".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خێرە ئەمریكا و ئیسرائیل دەستیان لە ژاپۆن و كوریا و سینگاپوردا نییە و بۆ چی خەڵكی ئەم وڵاتانە بە فیتی ئەمریكا ھەڵناستنە سەرپێ ، بۆیە بە سیستمەكانی خۆتاندا بچنەوە لە جیاتی تاوانباركردنی خەڵكی تر.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure