سنور میدیا
249 جار بینراوە 3/10/2019 02:39 PM

سنور میدیا: خۆپیشاندانەکانی عێراق دابەشکردنی موچە دوادەخات؟



سنور میدیا

سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای موچه‌ خۆرانی هه‌رێم دروست كردووه‌ کاریگەری لەسەر ناردنی پارە لەبەغدا و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام وتەبێژی حکومەت دابەشکردنی موچەی لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن ڕاگەیاند.


بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژەکانی سەرەتای هەفتەدا دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات.

 

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە لەوەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممەی هەفتەی داهاتوودا موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە پارێزگاکانی عێراقدا دەستیپێکردوە و خۆپیشاندانەکانیش بەردەوام بەرەو فراوان بون دەچن و ژمارەی قوربانیەکان بەرزدەبێتەوە،

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا دوێنێ جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هیەرێم لەبارەی موچەوە دڵنیایی دایە موچەخۆران و رایگەیاند موچە هەموو سی ڕۆژ جارێک لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure