سنور ميديا
205 جار بینراوە 3/10/2019 01:31 PM

بەهۆی گەمارۆی پارتییەوە منداڵێکی دیکە گیانی لەدەستدا



سنور ميديا 

بەهۆی ئەو گەمارۆیەی لەلایەن کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانەوە خراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور، منداڵێکی پێنج مانگان گیانی لەدەستدا.

 

به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسى ڕۆژ نيو , هاتووه‌ , زیاتر لە دوو مانگە کاربەدەستانی هەولێر و ئاسایشی پارتی هاتووچۆی پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموریان قەدەغە کردووە و گەمارۆیان خستووەتە سەر کامپەکە، تا ئیستا بەهۆی ئەو ڕێگرییانەوە چەند منداڵێکی کامپەکە گیانیان لەدەست داوە.

 

دوێنێ منداڵێکی پێنج مانگان، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئاسایشی پارتی و درەنگ گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو منداڵە کە ناوی زەریان بلوت-ە، نەخۆشیی دڵ و هەناسە تەنگیی هەبووە، هەروەها دەوترێت بەهۆی ئەوەی زووتر لە کاتی خۆی لەدایک بووە، تووشی کەمئەندامی بووە.

 

بە وتەی خانەوادەکەی، زەریان پێویست بووە بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت، بەهۆی ئەو گەمارۆەوە نەیاتوانیوە مانگانە منداڵەکەیان ببەنە لای پزیشک.

 

دوێنێ دۆخی ئەو منداڵە تێکچووە و خانەوادەکەی ویستویانە بیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە سێ بازگەی ئاسایشی پارتی لەسەر ڕێگای مەخمور- هەولێر، چەندین کاتژمێر ڕادەگیرێن، دوای ئەوە بە هەوڵی خانەوادەکەی و پیشاندانی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەیبەنە هەولێر، بەڵام درەنگ دەگەن و زەریان ڕزگاری نابێت.

 

خانەوادەکەی دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی دۆخی زەریان هیچ باش نەبووە و ڕاپۆرتی پزیشکیشی هەبووە، پزیشکانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دوای دوو کاتژمێر بەدەم منداڵەکەوە هاتوون و بەهۆی ئەو ڕێگری و خامساردییانەوە منداڵەکەیان گیانی لەدەستداوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure