سنور ميديا
1012 جار بینراوە 3/10/2019 01:12 PM

هەوڵی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی درا



سنور ميديا 

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسی پووچەڵکردووەتەوە.

 

ماڵپەڕی (میهر) لەمبارەوە لەزاری حوسێن تائێب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە بڵاوی کردووەتەوە: "پاش بەدواداچوون و چاودێریی وردی بەشی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران پلانێکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلمان پووچەڵ کردەوە کە دەیانەویست لیوا قاسم سلێمانی تیرۆر بکەن و لەم پەیوەندییەدا تیمێکی سێ کەسی گیراون".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو دەزگای هەواڵگرییانە کە چەندان ساڵە ئەو پلانەیان هەیە، دەیانەویست بە مەبەستی شەڕی ناوخۆیی و مەزهەبی لە کاتی بۆنەکانی عاشوورا و لە پارێزگای کرمان و لە نزیک "حوسێنیە"ی باوکی تیرۆری بکەن، کە پێی زانراوە و تیمەکە دەستگیر و پووچەڵ کراوەتەوە".

 

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئیسرائیل و سعوودیە لە پشت ئەو پلانە تیرۆرەوە بوون و لە نزیک حوسێنیەی باوکی قاسم سلێمانی موڵکێکیان کڕیوە و ویستوویانە لەو ڕێگەیەوە پالەنەکەیان جێبەجێ بکەن، بەڵام نەیانتوانی بە ئامانجەکەیان بگەن و پووچەڵ کراوەتەوە و تیمەکەش دەستگیر کراون".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure