مه‌لا به‌ختيار
292 جار بینراوە 3/10/2019 12:20 PM

مەلا بەختیار هۆشداری لە "شكستی" یەكێتی دەدات



سنور ميديا 

مەلا بەختیار دەڵێت: هەر دواكەوتن و شكستێك دوچار یەكێتی نیشتمانی بێت، "لەچوارەمین كۆنگرە، یان دوای كۆنگرە، ئۆباڵەكەی لەسەر ئەو سەركردانەن، كە پەیڕەوی لە رێبازی مام جەلال ناكەن و ئەركە نوێكانی گۆڕانكارییەكانی سەردەمەكە، لەبەرچاو ناگرن".

 

قسەكانی مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی پەیامێك بووە ، كە ئەمڕۆ 3/10/2019 بۆ دوەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی (مام جەلال) بڵاویكردووەتەوە.

 

مەلا بەختیار دەشڵێت: كورد دەڵـێت‌: گەورەت بمرێ‌ تەگبیركەرت نەمرێ‌.. مام؛ گەورەو تەگبیركەری یەكێتی و نەتەوەكەمان و عێراقیش بوو. لەناوچەكەشدا، سەرۆكی متمانەپێكراوی وڵاتان بوو.گ

 

هەروەها دەڵێت: ئێمەی رۆژهەڵاتی، هەتا گەورەكانمان نەمرن، وەكو پێویست هەست بە گەورەییان ناكەین. كە مردن، ئەوجا داخیان بۆ دەخۆین. ئەوەتا، ئازاری مام، دوای مەرگی لە هەموو بارێكەوە، ویژدانی هەژاندووین. لەناو یەكێتی، لە كوردستان، عێراق و ناوچەكەشدا، بیر لە هەر كێشەیەك دەكرێتەوە، سایەی شكۆی مام جەلال، ئازاری زیاترمان دەدات.

 

باسی لەوەش كردووە، كە "گومانی تیانییە، یەكێتی لە دەهەكانی ئایندەش، هەر پێشكەوتن و سەركەوتنێك بەدی بێنێ، بناغەی فەلسەفە سیاسیەكەی بۆ سەرۆك مام جەلال دەگەڕێتەوە، كە مام! كێلەكەی دورنمای خەباتە و خۆشەویستیشی لە ویژدانە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure