سنور ميديا
88 جار بینراوە 2/10/2019 03:14 PM

دەستبەسەر چەک و TNT دەگیرێت



سنور ميديا

پولیسی چەمچەماڵ لە ماڵێکدا دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی و TNT دا دەگرێت.

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ٢-١٠-٢٠١٩ مەفرەزەکانی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بەبونی‌ ژمارەیەک چەک‌و تەقەمەنی لەماڵێکدا لەگەڕەکی ڕاپەڕینی‌ قەزای چەمچەماڵ ئاگادارکرانەوە،

 

دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ فریاکەوتنی‌ چەمچەماڵ بەهاوکاری‌ یاریدەدەرێتی‌ ئاسایشی‌ سنورەکە، گەیشتنە شوێنەکەو توانرا دەست بگرن بەسەر ئەم چەک‌و تەقەمەنیدا لەماڵەکەداکە یەک کیلۆ و ٩٠٠ گرام ماددەی‌ (TNT) لەجۆری‌ (c4)، ٣٦ دەمانچەی‌ گلۆکی‌ بێ سەرەتا، چوار علبەی‌ نارنجۆک لەگەڵ دو حەلقەی‌ نارنجۆک، یەک تاقم کڵاشینکۆف، ٨ مەخزەن‌و ١٠١ فیشەک، سێ جانتای‌ دەمانچە.

 

جگە لەدەستبەسەرداگرتنی‌ ئەو چەک‌و تەقەمەنیانە، دوو کەسیش بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٣ی‌ تیرۆر دەستگیرکران‌و لەئێستادا دۆسیەکە ڕەوانەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایش کراوە.

 

71265602_441771843357476_7598923557631950848_n.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure