.
44 جار بینراوە 2/10/2019 03:09 PM

مانگی ڕابردوو 1212 تۆمەتبار دەستگیر كراون



سنور میدیا

له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ كاروچالاكییەكانی‌ ڕادەگەیەنێت و ئاماژەشپێكرد  چەندین تۆمەتیاریان دەستگیر كردووە.

 

سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێك كە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ هەبوو بەتۆمەتی‌ بردنی‌ 39 دەفتەر دۆلاری‌ هاوڵاتیان ‌و دوای ساڵێك لە هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی‌ هەرێم، پاش گەڕانەوەی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، توانرا لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربكرێت‌.

 

وتیشی‌”هێزەكانمان لەماڵێكدا لەشاری‌ سلێمانی‌ ژمارەیەك تۆمەتباری ژن ‌و پیاویان دەستگیركردووە كە ماددەی‌ هۆشبەریان بەكارهێناوە و كاری‌ بەدڕەوشتیشیان كردووە”.

هاوكات ئاشكراشیكرد، 17 تۆمەتباری دیكەیان بە تۆمەتی جیاواز دەستگیر كردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پاش چاودێریكردن‌ و پێدانی‌ زانیاری‌ لەلایەن هاوڵاتیانەوە، 12 ئافرەت لەچەند گەڕەكێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بەتۆمەتی‌ بەدڕەوشتی‌ دەستگیركراون.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند، تەنها لەمانگی‌ ڕابردوودا 1212 تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان دەستگیركراونانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ كاروچالاكییەكانی‌ ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، چەندین تۆمەتیاریان دەستگیر كردووە.

 

سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێك كە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ هەبوو بەتۆمەتی‌ بردنی‌ 39 دەفتەر دۆلاری‌ هاوڵاتیان ‌و دوای ساڵێك لە هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی‌ هەرێم، پاش گەڕانەوەی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، توانرا لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربكرێت‌.

 

وتیشی‌”هێزەكانمان لەماڵێكدا لەشاری‌ سلێمانی‌ ژمارەیەك تۆمەتباری ژن ‌و پیاویان دەستگیركردووە كە ماددەی‌ هۆشبەریان بەكارهێناوە و كاری‌ بەدڕەوشتیشیان كردووە”.

هاوكات ئاشكراشیكرد، 17 تۆمەتباری دیكەیان بە تۆمەتی جیاواز دەستگیر كردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پاش چاودێریكردن‌ و پێدانی‌ زانیاری‌ لەلایەن هاوڵاتیانەوە، 12 ئافرەت لەچەند گەڕەكێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بەتۆمەتی‌ بەدڕەوشتی‌ دەستگیركراون.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند، تەنها لەمانگی‌ ڕابردوودا 1212 تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان دەستگیركراون.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure