دابه‌شكردنى مووچه‌
600 جار بینراوە 2/10/2019 02:55 PM

لێدوانى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر دابه‌سكردنى مووچه‌



سنور ميديا 

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوڵاتییان و مووچه‌ خۆران دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مووچه‌ هه‌یه‌ و له‌ كاتی خۆیدا ده‌درێت، ده‌شڵێت: "هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان زامن بكرێت".

 

جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه‌ راگه‌یاند: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ هه‌یه‌.

 

وتیشی: "خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ مووچه‌ هه‌یه‌ و له‌ كاتی خۆیدا ده‌درێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان هه‌یه‌ كه‌ شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان زامن بكرێت".

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر به‌ڵێنیدابوو كه‌ هه‌موو پێنج-ی سه‌ری مانگێك مووچه‌ دابه‌ش بكات، به‌ڵام چه‌ند مانگێكه‌ له‌و واده‌یه‌ دواده‌كه‌وێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure