مه‌سرور بارزانى
623 جار بینراوە 2/10/2019 01:42 PM

چوار مه‌رجه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا



سنور ميديا 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، چوار خاڵیان كردوه‌ته‌ بنه‌ما بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، له‌دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا جه‌ختیان له‌سه‌ر چوار خاڵ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:

 

یەکەم، باس لە بودجە و وزە بکرێت، بەڵام دەمانەوێت دڵنیا بین کە رێککەوتنەکان بەردەوامیی دەبێت، دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارە لە دەستوور جێگای کرابێتەوە.

 

دووەم، ئێمە دەمانەوێت مافی کوردستان جێگیر بکەین لە داهاتی عێراقدا.

 

سێیەم دەمانەوێت، کێشە سنوورییەکان چارەسەر بکەن، وەک دەزانن کەرکووک یەکێکە لەو بابەتانەی کە گرنگی زۆری پێدەدرێت لە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ بەغدا.

 

لە کۆتاییدا دەبێت تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان چارەسەر بکرێن بە گوێرەی ئەو نەخشە رێگایەی لە ماددەی 140 دەستووری عێراق جێگای کراوەتەوە. ئەمانە وەک ناوچەی کێشە لەسەر ئاماژەیان پێکراوە، چونکە ئەم ناوچانانە کێشەیان لەسەرە، دەبێت بە هاوبەشیی و هەماهەنگی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و نابێت هیچ لایەنێک تاکڕەوانە بڕیار بدات. لەوەش تێدەگەین کە ئەمە کاتی دەوێت بۆیە دەمانەوێت دانووستان هەبێت و ئێمە دەمانەوێت هاوبەشیی سایسی و ئەمنی لەو ناوچانە بە هاوبەشیی جێبەجێبکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure