گۆڕان
251 جار بینراوە 1/10/2019 04:25 PM

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ فراكسيۆنى گۆڕانه‌وه‌



سنور ميديا 

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یاسای وەبەرهێنان لە ڕابردودا هۆكار بووە بۆ ئەوەی چەندین كەس بەناڕەوا لەسەر حسابی خاك و خەڵكی كوردستان بون بە ملیۆنێر.

 

لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئەمڕۆ سێشەممە، فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند" چەندین دۆسیەكی گرنگ، هەمواری یاسای وەبەرهێنان و پێداچونەوە بە سیاسەتی وەبەرهێنان گەندەڵی و بەفیڕۆدانی زەوی و خواردنی مافی هاوڵاتیان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كۆبویەوە".

 

ڕاگەیەنراوەكە دەشڵێت" فراكسیۆنی گۆڕان زانیاری پێویستی لەسەر چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان خستەڕوو، كە پەیوەست نەبون بە گرێبەستەكانیانەوەو مافی هاوڵاتیان خواردوە".

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

چەند هەنگاوێكی گرنگ بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان

 

ئەمڕۆ فراكسیۆنی گۆڕان بۆ چەندین دۆسیەكی گرنگ، هەمواری یاسای وەبەرهێنان و پێداچونەوە بە سیاسەتی وەبەرهێنان گەندەڵی و بەفیڕۆدانی زەوی و خواردنی مافی هاوڵاتیان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كۆبویەوە..

 

فراكسیۆنی گۆڕان چەندین دۆسیەی خستەبەردەست سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، بڕیارە چەند بڕیارێكی گرنگ لەو بارەوە دەربچێت.


-یاسای وەبەرهێنان لە ڕابردودا هۆكار بووە بۆ ئەوەی چەندین كەس بەناڕەوا لەسەر حسابی خاك و خەڵكی كوردستان بون بە ملیۆنێر، ئێستا بڕیارە لەو هەشت پرۆژە یاسایەی بۆ چاكسازی بێتە پەرلەمان یاسای وەبەرهێنان هەموار بكرێتەوە.

 

-فراكسیۆنی گۆڕان زانیاری پێویستی لەسەر چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان خستەڕوو، كە پەیوەست نەبون بە گرێبەستەكانیانەوەو مافی هاوڵاتیان خواردوە، بڕیارە پێداچونەوەو بڕیاری پێویست بۆ هەموو ئەو پرۆژانە دەربكرێت. زیاتر لە ٥٠ پرۆژە گەندەڵی تێدایە.


-چەند وەبەرهێنەرێك، زەویان وەرگرتووە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكەن، مۆڵەت و زەویەكانیان فرۆشتوە! مۆڵەت هەیە بە ٢ ملیۆن دۆلار و هەیە بە ١٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

 

-چەندین هاوڵاتی هەیە ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵە یەكەی نیشتەجێبونیان كڕیوە، بەڵام پارەكەیان خوراوە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: پێداچونەوە بە هەموو ئەو حاڵەتانەدا دەكەین و هەوڵی چارەسەری پێویست دەدەین.

 

- بەشێكی زۆری پرۆژەكان، بڕیاربووە قوتابخانەو بنكەی تەندرستی تێدا بكرێت، بەڵام هیچی نەكراوە، بڕیارە پێداچونەوە بكرێت و بڕیاری پێویست دەربكرێت.

 

-پرۆژەیەك لە هەولێر بە بێ ئەوەی هیچ كارێكی تێدا بكرێت لە بە بایەخ ترین شوێنی هەولێر خاوەنەكەی زەویەكانی بە متر دەفرۆشێت و بەهاكەی زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە، داوامانكرد سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە زیادكردنی ئاشكرا ئەم زەویە بفرۆشێت.

 

-فراكسیۆنی گۆڕان، بەڵگەنامەی پێویستی لەبەردەستە كە بەرپرسێكی وەبەرهێنان لە گەرمیان ڕەشوەی وەرگرتووەو داوامانكرد، لێپێچینەوەی یاسایی ئیداری بكرێت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: هەر بەرپرسێك لە هەركوێیەك لە گەندەڵی تێوەگلابێت یان ڕەشوە وەربگرێت ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت.

 

-بۆ ئەو هاوڵاتیانەی مافیان خوراوەو سكاڵایان هەیە لەسەر پرۆژەكانی وەبەرهێنان، سندوقی سكاڵا لە شارەكان دادەنرێت لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان، یان دەتوانن سكاڵاكان لە ڕێگای ئێمەوە بگەیەنن.

فراكسیۆنی گۆڕان

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure